حکومەتی هەرێم هۆشداری بە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات دەدات

٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٤٨ پێش نیوەڕۆ

حکومەتی هەرێم هۆشداری بە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات دەدات

پەنجەرە

دوای ئەوەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییان راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو حزبانەوە کردووە و هۆشداری پێداون.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ئێران نیگەرانە لە جوڵەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات، بۆیە حکومەتی هەرێم پەیوەندی بەو حزبانەوە کردووە و هۆشداری پێداون لەبارەی کاتی راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەکە.

دوای راگەیاندنی هاوپەیمانێتی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات، بەشێک لە میلیشیا شیعەکان ناڕاستەوخۆ هەڕەشەیان کرد و دژایەتی خۆیان بۆ جوڵەی ئەو حزبانە دەربڕی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو