سەرچاوەیەک لە لایەنە شیعەکان: رەنگە کارتی مالیکی و سودانی پێکەوە بسوتێت

٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٥٤ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە لایەنە شیعەکان: رەنگە کارتی مالیکی و سودانی پێکەوە بسوتێت

پەنجەرە

دوای پێداگیری ئەمەریکا و رەتکردنەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی هەوڵەکانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی دەستپێکردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لایەنە شیعەکانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێدەچێت هەوڵەکانی سودانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی بێسود بێت، چونکە کارتی ئەو و مالیکی پێکەوە دەسوتێت.

جەختیکردەوە: سودانی هەندێک جموجۆڵی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی هەیە و پەیوەندی بە ئەمەریکاوە کردووە.

هەروەها وتیشی: مالیکی ناکشێتەوە و دەیەوێت لایەنە شیعەکان بەرپرسیار بکات لە لە دوورخستنەوەی، لایەنە شیعەکانیش دەیانەوێت مالیکی خۆی بکشێتەوە و ئەوان دووچاری بەرپرسیارێتی نەبن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو