نەجات عەلی بەفەرماندەی دەڤەری یەک و لیوا عومەر بەفەرماندەی دەڤەری دووی پێشمەرگە دەستنیشانکراون

٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٤:٠١ پێش نیوەڕۆ

نەجات عەلی بەفەرماندەی دەڤەری یەک و لیوا عومەر بەفەرماندەی دەڤەری دووی پێشمەرگە دەستنیشانکراون

پەنجەرە

دوای رێکخستنەوەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ ی یەکێتی و پارتی لەچوارچێوەی دەڤەری یەک و دوودا، ئەو دوو حزبە فەرماندەیان بۆ ئەو دوو دەڤەرە دیاریکردووە.

نەجات عەلی فاتم لەلایەن پارتییەوە بۆ فەرماندەی دەڤەری یەک و لیوا عومەر ساڵەح، لەلایەن یەکێتییەوە بۆ فەرماندەی دەڤەری دوو دەستنیشانکراون.

دوێنی چوارشەممە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە راپۆرتێکی لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەشکردووە، راپۆرتەکەی تایبەتبووە بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو