ناوەڕۆکی پەیامەکەی تۆم باراک بۆ لایەنە شیعەکان

٢٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٩ پێش نیوەڕۆ

ناوەڕۆکی پەیامەکەی تۆم باراک بۆ لایەنە شیعەکان

پەنجەرە

جارێکی تر تۆم باراک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرکردەی لایەنە عێراقییەکان گفتوویکرد، هەروەها دیداری لەگەڵ نوری مالیکی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

سەرچاوەیەکی باڵای لایەنە شیعەکان کە ئاگاداری وردەکاری گفتووگۆکانە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناوەڕۆکی پەیامە یەک لەدوای یەکەکانی باراک بۆ لایەنە شیعەکان لەوەدا کورت دەبێتەوە، ئەگەر حکومەتی داهاتوو رای ئەمەریکای لەسەر نەبێت، گرفت بۆ هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمەریکا دروست دەبێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: تۆم باراک ناوی هیچ سەرکردەیەکی نەبردووە، بەڵام هۆشداریداوە لە جێکردنەوەی سەرکردە نزیکەکان لە ئێران لەنێو حکومەتی داهاتوودا و جەختی لەسەر سزادانی عێراق کردووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی، مالیکی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ باراک جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و بژاردەی گەلەکەی کردووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو