سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی موچەی هەرێمەوە بۆ پەنجەرە دەدوێت
٢٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٤٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا نییە و ئەگەر هەرێم 120 ملیار دینارەکە رەوانە بکرێت، عێراق موچە دەنێرێت.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مادام نەوتی هەرێم رەوانەی دەرەوە دەکرێت مەترسی لەسەر موچە نییە، چونکە ناردنی موچە 80%ی لەسەر ناردنی نەوت و 20%ی بەستراوەتەوە بە ناردنی 120 ملیارەکەوە.
دەشڵێت: هەرێم زۆرجار درەنگ 120 ملیار دینارەکە دەنێرێت بەهۆی دواکەوتن لە کۆکردنەوەیی، بۆیە هەرکات 120 ملیارەکە رادەستی بەغدا کرا موچە رەوانە دەکرێت و هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە.