تۆم باراک بۆ مالیکی: ئەگەر حکومەتێکی دوور لە هەژموونی ئێران دروست نەکرێت ١٢ سەرکردە لەلایەن ئەمەریکاوە سزا دەدرێن یەکێکیان خۆت دەبیت

٢٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٤٤ پێش نیوەڕۆ

تۆم باراک بۆ مالیکی: ئەگەر حکومەتێکی دوور لە هەژموونی ئێران دروست نەکرێت ١٢ سەرکردە لەلایەن ئەمەریکاوە سزا دەدرێن یەکێکیان خۆت دەبیت

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان، ناوەڕۆکی پەیامەکانی تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ نوری مالیکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، باراک سێ پەیامی بە مالیکی گەیاندووە.

سەرچاوە نزیکەکە لەچوارچێوەی هەماهەنگی زانیاری گرنگی لەبارەی پەیامەکانی باراک بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و رایگەیاند: باراک بە مالیکی وتووە، ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەدا نییە پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگریت، جگە لەو پۆستە ئەمەریکا لاری نییە هەر پۆستێکی تر وەربگریت.

وتیشی: باراک هۆشداری ئەوەی بە مالیکی داوە ئەگەر حکومەتێکی دوور لە هەژموونی ئێران دروست نەکرێت، ١٢ سەرکردە لەلایەن ئەمەریکاوە سزا دەدرێن یەکێکیان خودی مالیکی دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو