جرف ئەلسەخر؛ بۆچی هێرشکرایە سەر ئەم ناوچەیە؟

٢٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٢٨ پاش نیوەڕۆ

جرف ئەلسەخر؛ بۆچی هێرشکرایە سەر ئەم ناوچەیە؟

پەنجەرە

ناوچەی جرف ئەلسەخر، جارێکی دیکە بووەتە مانشێتی هەواڵەکان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانیی چڕ بووەوە.

ئەم ناوچەیە کە پێشتر بە سروشتە کشتوکاڵییەکەی دەناسرا، ئێستا بووەتە یەکێک لە ئاڵۆزترین و داخراوترین ناوچە سەربازییەکانی عێراق کە بەتەواوی لەلایەن گروپەکانی حەشـ.،.ـدەوە کۆنترۆڵکراوە.


گرنگیی ستراتیژی و جوگرافیی ناوچەکە

جرف ئەلسەخر سەر بە قەزای موسەییبە لە باکووری پارێزگای بابل و تەنیا ٦٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای بەغداوە دوورە.

گرنگییە ستراتیژییەکەی لەوەدایە کە خاڵی بەیەکگەیشتنی چوار پارێزگایە (بەغدا، بابل، ئەنبار و کەربەلا) و کۆنترۆڵی ڕێگای سەرەکیی نێوان پایتەخت و پارێزگاکانی باشوور دەکات. 

لە ڕابردوودا ئەم ناوچەیە بە بەرهەمهێنانی خورما و گەنم و میوەجات ناسرابوو.


کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی و گۆڕانکاریی دیمۆگرافی

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێکخراوی د11عـ..ـ.ـش دەستی بەسەردا گرت، هێزە عێراقییەکان و حـ.ـ.ـەشـ.،.ـدی شەعبی لە پرۆسەیەکدا بە ناوی "عاشوورا" ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردەوە و ناوی گۆڕدرا بۆ "جرف ئەلنەسر".

لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ، جرف ئەلسەخر بووەتە ناوچەیەکی سەربازیی داخراو کە بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی حـ..ـ.ـەشـ..ـ.ـد دایە.

هاوکات بە پاساوی ئەمنی و مەترسیی پاشماوەکانی د١١عش، تا ئێستا ڕێگە بە گەڕانەوەی هەزاران خێزانی ئاوارەی ناوچەکە (کە زۆرینەیان عەرەبی سوننەن) نەدراوە، کە ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە گۆڕانکاریی دیمۆگرافی و ڕێگریی سیاسی بکەن.


بۆچی ئەمڕۆ کرایە ئامانج؟

هۆکاری سەرەکیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ و ڕابردووش بۆ سەر جرف ئەلسەخر، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی حـ.،.ـەشـ.ـ.ـد لە ناوچەکەدا کردوویەتی. 

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگری و ئەمنییەکان، ناوچەکە گۆڕاوە بۆ مۆڵگەیەکی پیشەسازیی سەربازیی کە ئەم چالاکییانە لەخۆدەگرێت:

١. کارگەی دروستکردنی درۆن و مووشەک:
لەناو دارستان و چڕەدارەکانی ناوچەکەدا و تەنانەت لەژێر زەویشدا، کارگەی پێشکەوتوو هەن بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆنی) خۆتەقێنەر و مووشەکی کورت مەودا.

٢. کۆگای چەکی ستراتیژیی:
جوگرافیا سەخت و پڕ دارستانەکەی جرف ئەلسەخر، ژینگەیەکی گونجاوی ڕەخساندووە بۆ شاردنەوەی کۆگا گەورەکانی چەک و تەقەمەنی قورس، دوور لە چاوی چاودێریی حکومەتی عێراقی.

٣. ناوەندی مەشق و هەواڵگریی:
ناوچەکە وەکو بنکەیەکی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکان و بوونی شارەزایانی تەکنیکی بەکاردێت.

لێدانەکانی ئەمڕۆی ئەمەریکا و ئیسرائیل پەیامێکی ڕوون و ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەیە بۆ لەکارخستن و وێرانکردنی توانای درۆنی و مووشەکیی ئەو گروپە چەکدارانە. 

جرف ئەلسەخر بەهۆی دابڕانی لە دەسەڵاتی فەرمیی دەوڵەت و بوونی بە ناوەندێکی گرنگی پیشەسازیی سەربازیی بۆ هێزەکانی نزیک لە ئێران، بووەتە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی سەربازیی لە عێراق و بەردەوام لەبەردەم
مەترسی هێرشکردنە سەرە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو