حزبە کوردییەکانی ئێران رێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنە بەر

١ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٤٥ پاش نیوەڕۆ

حزبە کوردییەکانی ئێران رێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنە بەر

پەنجەرە

وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هێرش نەکراوەتە سەر هیچ بنکە و بارەگایەکی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە.

خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەموو رێوشوێنێکی خۆپارێزیمان گرتووەتەبەر بۆ هەر هێرشێکی ئێران گەر بیکاتە سەرمان.

دەشڵێت: ماوەی مانگێکە لەدۆخی ئامادەباشیداین، بەڵام لەبەر پاراستنی دۆخی هەرێمی کوردستان هیچ جموجۆڵێکی سەربازیمان ئەنجام نەداوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو