ته‌نها ئه‌مڕۆ 42 بنكه‌ى حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق بۆردومان كراون
٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٥٧ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیی عێراقی ئاشكراى ده‌كات ته‌نها ئه‌مڕۆ 42 هێرش بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى گروپه‌كانى ناو حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ئه‌نجام دراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به په‌نجه‌ره‌ى وت: له‌و 42 هێرشه‌دا كه به‌لای زۆره‌وه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا پێی هه‌ستاون، قوربانیی كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام چ هێرشه‌كان و چ قوربانییه‌كانیش له‌ڕووى میدیاییه‌وه تیشكیان نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر و بێده‌نگییان لێكراوه.
وتیشی: گروپه‌كان ترسێكى زۆریان لێ نیشتووه، بۆیه ئێستا چه‌كداره‌كانیان ده‌یانه‌وێت جلوبه‌رگی سوپا بپۆشن و خۆیان تێكه‌ڵ به سوپا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌دووربن له به ئامانجگرتن.
ئه‌م هێرشانه له‌كاتێكدایه كه دوێنێش هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌ى جرف ئه‌لسه‌خه‌ر كه به مۆڵگه‌ى حه‌شدی شه‌عبی و كارگه‌ى دروستكردنى درۆن و چه‌كی حه‌شد و ئێران ناوده‌برێت.