بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی خۆیان شاردووەتەوە

٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٥٨ پاش نیوەڕۆ

بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی خۆیان شاردووەتەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای نزیک لە لایەنە شیعەکان دەڵێت، بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی شیعە لەترسی هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل خۆیان شاردووەتەوە.

سەرچاوە باڵا نزیکەکە لە لایەنە شیعەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەوانەی خۆیان حەشارداوە بۆ ئەوەی نەکرێنە ئامانج بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیشیان تێدایە.

وتیشی: ئەم دۆخە ئاڵۆزەی رووی لە ناوچەکە کردووە، هیچ گفتووگۆ و جوڵەیەکی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەهێشت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو