ماتەم گێڕان بۆ خامنەیی؛ بیانووی شیعەکان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان

٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٠١ پاش نیوەڕۆ

ماتەم گێڕان بۆ خامنەیی؛ بیانووی شیعەکان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان

پەنجەرە

بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمەریکا، کۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا و دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای لایەنە شیعەکان بووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەنجەرە، پاساوی لایەنە شیعەکان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کوژرانی عەلی خامنەیی بووە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکان وتویانە لە پرسە و ماتەم گێڕاندان بۆ خامنەیی، بۆیە لەسەر داوای ئەوان کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران چۆڵبووە و تەنها پەرلەمانتارێک و دوو بەڕێوەبەری گشتی تێدابووە، هەرسێکەشیان کورد بوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو