د. سه‌ردار عه‌زیز: تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ ئاینده‌ى ئێران جیاوازه
٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
توێژه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى باس له‌وه‌ده‌كات كه تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ ئاینده‌ى ئێران جیاوازه، باس له‌وه‌شده‌كات ئه‌و دوو وڵاته 2 مه‌به‌ستیان هه‌بووه له‌وه‌ى هێرشه‌كه‌یان له ڕۆژدا ئه‌نجامداوه نه‌ك شه‌و.
د. سه‌ردار عه‌زیز، به په‌نجه‌ره‌ى وت: بوونى زانیاریی هه‌واڵگیریی له‌باره‌ى بوونى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵا له به‌یانى دوێنێ (28ـى شوبات)، هۆكارێكى سه‌ره‌كیی بووه بۆ هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌دا، هاوكات هۆكارێكى دیكه‌ش ئه‌وه‌بووه كه ویستوویانه هاوڵاتیانی ئێران قه‌باره‌ى هێرشه‌كه ببینن و ڕۆڵی هه‌بێت له وروژاندنیان دژ به ڕ‌ژێمى ئێران.
ئه‌و توێژه‌ره له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئامانج له هێرشه‌كه گۆڕینی سه‌ركردایه‌تى ڕژێمه‌كه‌یه یان خستن و كۆتاییپێهێنانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی فشاری ناوخۆییه‌وه نایه‌وێت زۆر له دۆسییه‌كه‌دا بگلێت و به مانه‌وه‌ى ڕژێم به‌ڵام به په‌لوپۆخستنى ڕازییه، له‌كاتێكدا ئیسرائیل پێیباشه ڕژێمه‌كه به‌ته‌واوى بكه‌وێت.