بەرپرسێکی باڵای عێراق بۆ پەنجەرە: ئێران لە سەورەوە دەگۆڕێت بۆ دەولە

٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٤٦ پێش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی باڵای عێراق بۆ پەنجەرە: ئێران لە سەورەوە دەگۆڕێت بۆ دەولە

پەنجەرە

بەرپرسێکی باڵای شیعەی عێراق، پێیوایە ئاراستەی ڕووداوەکانی ئێران بەوشێوەیەن کە ئەو ڕژێمە دەستبەرداری بنەمای شۆڕش "ثورة" ببێت و بنەمای دەوڵەت و دامەزراوەیی "دولة" جێگەی بگرێتەوە.

بەرپرسە باڵاکەی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت و نزیکە لە بڕیاری سیاسی عێراقەوە، بە پەنجەرەی وت: ئاراستەی شەڕ و هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژانی داهاتوو، نەخشەی سیاسی ئێرانی ئایندە دیارییدەکەن.

وتیشی: "ئێرانی سەورە و ناردنە دەرەوەی شۆڕش بۆ دەوروبەر سەردەمی تێپەڕی، سەردەمی ئێرانی دەولە و سەرقاڵبوون بە خۆوە دێتە پێشەوە."

جەختیکردەوە: یان سیستەمی حوکمڕانی ئێران دەگۆڕێت و گۆڕانکاریی نەرمی نێوخۆیی ئەنجام دەدرێت، یاخود سیستەمەکە بەتەواوەتی دەڕووخێنرێت، هەموو ئەمانەش لە رۆژانی داهاتوودا دەردەکەون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو