بەشێک لە سەرکردەی هێزە شیعەکانی عێراق لەنێو پلانی بە ئامانج گرتندان
٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٣٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە عێراق دەڵێت، بە ئامانج گرتنی سەرکردەی هێزە شیعەکانی عێراق یەکێکە لە پلانەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و پێدەچێت لەمەودوا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوە باڵاکەی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەشێک لەسەرکردەی هێزە شیعەکانی عێراق لەنێو پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیلدان بۆ ئەوەی هێرشیان بکرێتە سەر.
دەشڵێت: ئەو سەرکردانەی مەترسییان لەسەرە هەموویان خۆیان شاردووەتەوە و نابینرێن.