سەرکردەیەکی حزبە کوردییەکان بۆ پەنجەرە: هەموو هێرشەکانی سەر بارەگاکانی ئێمە و هەرێمی کوردستانیش لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە ئەنجام دەدرێت

٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٣٨ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی حزبە کوردییەکان بۆ پەنجەرە: هەموو هێرشەکانی سەر بارەگاکانی ئێمە و هەرێمی کوردستانیش لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە ئەنجام دەدرێت

پەنجەرە

سەرکردەیەکی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، زۆربەی ئەو درۆن و موشەکانەی ئاراستەی هەرێمی کوردستان و بارەگاکانیان دەکرێت لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە ئاراستە دەکرێن.

سەرکردەکەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەموو هێرشەکان کە کوێرانە و هەڕەمەکی ئەنجام دەدرێن جێ پەنجەی میلیشیا شیعەکانی پێوە دیارە نەک ئێران.

مەحمودیە و بەرتەلە لە پارێزگای موسڵ، هەروەها دەوروبەری کەرکوک و پارێزگای سەڵاحەدین، ئەو ناوچانەن زۆرجار میلیشیاکان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم بەکاری دەهێنن.

سەرکردەکەی حزبە کوردییەکان وتی: میلیشیاکانن لە دژی ئێمە و هەرێمی کوردستان بەرێنمایی ئێران جوڵاون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو