حزبە کوردییەکان پەیوەندی بە "جاش"ـەکانی ئێرانەوە دەکەن

٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٤٤ پێش نیوەڕۆ

حزبە کوردییەکان پەیوەندی بە "جاش"ـەکانی ئێرانەوە دەکەن

پەنجەرە

حزبە کوردییەکانی ئێران پەیوەندییان بەو هێزە کوردییانەوە کردووە کە سەر بە کۆماری ئێسلامی ئێرانن و بە "جاش"ناسراون، داوایانلێکردوون هاوکارییان بکەن و لەبەرامبەردا لێبوردنی گشتیان بۆ دەردەکەن.

خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: جاشەکان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە هاوکاری حزبە کوردییەکان بکەن، هەر حزبە و لایخۆیەوە پەیوەندی بە بەشێکیانەوە کردووە.

وتیشی:هێشتا دۆخەکە بۆ ئێمە و بۆ جاشەکانیش تەواو پێنەگەیشتووە، هەرکات دۆخەکە لەباربوو ئەوان ئامادەن و هاوشێوەی جاشەکانی هەرێم لە ساڵی 1991 لە رژێمی ئێران هەڵدەگەڕێنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو