بەشێک لە دانیشتوانی مەریوان شارەکەیان چۆڵکرد و روویان لە گوندەکان کرد

٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٤٦ پێش نیوەڕۆ

بەشێک لە دانیشتوانی مەریوان شارەکەیان چۆڵکرد و روویان لە گوندەکان کرد

پەنجەرە

بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان شارەکەیان چۆڵکرد و روویان لە گوندەکان کرد، چۆڵکردنی شارەکەش بۆ چەند هۆکارێک دەگێڕدرێتەوە.

بەرپرسانی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو زانیاری جیاواز لەبارەی هۆکاری چۆڵکردنی مەریوان لەلایەن بەشێک لە دانیشتوانەکەیەوە دەخەنەڕوو.

بەشێک لە بەرپرسانی حزبە کوردییەکان، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: دانیشتوانی مەریوان بەهۆی بۆردومان و خۆحەشاردانی هێزەکانی ئێران لەناو شاردا، ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە گوندەکان کردووە.

لەکاتێکدا چەند سەرچاوەیەکی تری نزیک لە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات دەڵێن، بەجێهێشتنی شاری مەریوان لەلایەن بەشێک لە دانیشتوانەکەیەوە خواستی رژێمی ئێرانی لەسەر بووە.

پێدەچێت رژێمی ئێران ترسی لە دابەزینی هێزە کوردییەکان و بەدیاریکراوی پژاک هەبێت، بەوپێیەی هێزەکانی پژاک نزیکن لە مەریوانەوە و بەناوچە سنوریی و شاخاوییەکانەوەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو