چاودێرێکی سیاسی: پێدەچێت ئەمەریکا هێزی ئاسمانی لە گەروی هورمز دابەزێنێت
٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٥١ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە یەکێکە لە کارتە گەورە ئابوورییەکان کە ئەو وڵاتە بەکاریهێنا، ئەمەش نەک تەنها وڵاتانی نەیار بەڵکو ئەو وڵاتانەشی نیگەران کردووە کە بە هاوپەیمانی ئێران دەناسرێن.
گەرووی هورمز تاکە دەرەچەی دەریاییە بۆ هەناردەی نەوتی وڵاتانی کەنداو ( عێراق، کوەیت، قەتەر، ئیمارات و بەشێکی سعودیە). رۆژانە نزیکەی 20% ی کۆی نەوتی بازرگانیی جیهان و بڕێکی زۆر لە غازی سروشتیی شلی قەتەر بەم رێڕەوەدا تێدەپەڕن.
شێرکۆ کرمانج، چاودێری سیاسی، دەڵێت: ئەگەری زۆرە ئەمەریکا هێزی سەربازیی لە دەوروبەری گەروی هورمز دابەزێنێت.
دەشڵێت: ئەمەش لەپێناو کردنەوەی گەروی هورمز و دوورخستنەوەی هەڕەشەکانی ئێران.