زۆرینەی بینای سوپا و دەزگا ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵات خاپوورکراون

٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٤٥ پاش نیوەڕۆ

زۆرینەی بینای سوپا و دەزگا ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵات خاپوورکراون

پەنجەرە

بەهۆی بۆردوومانکردنی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، سوپا و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بینایان بەدەستەوە نەماوە و لە شوێنە مەدەنییەکاندا کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی ئێران لە هەندێک شار و ناوچەی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوونەتە نێو قوتابخانە و مزگەوتەکانەوە، ئەویش بەوهۆیەی بیناکانی خۆیان بە گورزی سەربازیی ئەمەریکا و ئیسرائیل خاپوور بوون.

هاوکات چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەم زانیارییانە پشتڕاست دەکەنەوە.

گورزی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەهێزترین گورزەکانە و سەرجەم بارەگا سەربازیی و ئەمنی و تەنانەت قایمقامیەتی شارەکانیشی گرتووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو