"بـ..ـابـ…ـلیۆن" و "حـ..،.ـەشـ..ـدی شەبەک" و "سـ.ـ.ـەیـ.ـ.دولشـ.ـوهەدا" لەپشت هێرشکردنە سەر هەولێرن
٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٥١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ڕۆژنامەیەکی عێراقی ئاشکرای دەکات هەرسێ لیوای "بـ..ـابـ…ـلیۆن" و "حـ..،.ـەشـ..ـدی شەبەک" و "سـ.ـ.ـەیـ.ـ.دولشـ.ـوهەدا" سەر بە حـ..،.ـەشـ..ـدی شەعبی، لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییەوەن بۆ سەر هەولێر.
ڕۆژنامەی "العالم الجدید" کە ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی عێراقییە، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زاری ژمارەیەک سەرچاوە ئەمنی و سیاسیی بڵاویکردووەتەوە: هێرشەکان کە کونسوڵخانەی ئەمریکا و بنکەی سەربازیی هەریریان کردبووە ئامانج، لە بارەگاکانی لیوای 50 (بـ.،.ـابلـ..ـیۆن)، لیوای 30 (حـ..،.ـەشـ..ـدی شەبەک) و لیوای 14ـی (کـ.ـ.ـەتائیبی سـ.ـ.ـەیدولـ..ـشوهەدا)ـوە ئاراستە کراون.
ئاماژەی بەوەشدا هێزەکانی حـ..،.ـەشـ..ـدی شەعبی ڕەتیانکردووەتەوە هاوکاریی سوپای عێراق بکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان، ئەمەش گرژیی لێکەوتووەتەوە و نزیک بووە بگاتە ئاستی پێکدادانی چەکداری لەنێوان سوپا و حـ..،.ـەشـ..ـددا.
دوابەدوای دوایین هێرشی ئاشکرا کە تێیدا سێ مووشەک لە سنووری قەزای حەمدانییەوە ئاراستە کران، محەمەد شیاع سودانی- فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا سەرجەم بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا لەکاربخات، لە ئاماژەیەکدا بۆ ئەوەی هێرشەکان لەو ناوچەوە ئەنجام دراون.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو ناوچانەی مووشەکەکانیان تیا هاویژراوە، بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حـ..،.ـەشـ..ـدی شـ..ـەعـ…ـبیین.