پارتی و یەکێتی دڵنیایی بە ئێران دەدەن
٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٥٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دڵنیاییان داوە لەوەی ڕێگە بە هێرشکردنە سەر ئێران لە خاکی هەرێمەوە نادەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لەوکاتەوەی دۆناڵد ترامپ- سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیی بە مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی و مستەفا هیجری- سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردووە، ئێران بەچڕی لەسەر هێڵە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەرێمی کوردستان سەنگەریی لێنەگرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە پارتی و یەکێتی دڵنیاییان بە ئێران داوە لەوەی نابنە لایەنگیر لەم شەڕەی دەگوزەرێت و ڕێگەنادەن خاکی هەرێم بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربێت.
مەترسی سەرەکی ئێران ئەوەیە، چەکدارانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە بێنە ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئەمەش سیناریۆیەکە زۆر باسی لێوەدەکرێت.