حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات داوای گەرەنتی لە ئەمەریکا دەکەن
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٢٧ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەرەنتی نێودەوڵەتییان دەوێت بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژ بە ئێران، لەکاتێکدا هەندێک لەو هێزانە بە تایبەت پژاک ئامادەکاری کردووە بۆ چوونە نێو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەیانەوێت پێشوەخت گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکانیان لە ئەمەریکا وەربگرن، پێش ئەوەی بەشداری راستەوخۆی شەڕ بکەن.
داواکاری حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەمەریکا ئەوەیە، لە ئەگەری کۆنترۆڵکردنی شارە کوردییەکاندا هاوکاریان بێت بۆ پارێزگاری لێکردنی، هەروەها ناوچەی دژە فڕینیش دروست بکرێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی دوای ساڵی 1991.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، بەشێک لە هێزە کوردییەکان و بەتایبەت پژاک، ئامادەکاری سەربازیی و رێکخستنی تەواو کردووە بۆ ئەوەی هێز بباتە نێو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و جوڵەی ئەم هێزە لە ئان و ساتدایە.