سەنتەری میترۆ بۆ پەنجەرە: ئێران دەیەوێت زیان بە کەناڵەکانی هەرێم بگەیەنێت
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٢٧ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای ئەوەی لەلایەن ئێرانەوە هێرشکرایە سەر بورجی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە شاخی زمناکۆی سەر بە قەزای دەربەندیخان، رێکخەری سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشەکە دەکات.
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران هێرشیکردووەتە سەر بورجی کەناڵەکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا هەرێم بێلایەنی هەڵبژاردووە و نایەوێت ببێتە بەشێک لە شەڕ.
دەشڵێت: ئێران دەیەوێت زیان بەژێر خانی هەرێم بگەیەنێت و لەنێویدا میدیا، ئەم کارەی ئێران پێچەوانەی لۆژیکە چونکە هەرێم بێلایەنی هەڵبژاردووە.