ئەمەریکا پلان بۆ هەنگاوێکی گەورە لە ئێران دادەنێت
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٣٤ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دیپلۆماتکارێکی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەمەریکا سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی وەرگێڕ و کارمەندە لە واشنتۆن و ئەم کارەش هەنگاوی گەورەی ئەو وڵاتەی بەدوادا دێت.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەنجەرە، دیپلۆماتکارەکە کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، رایگەیاند: پێدەچێت تۆمارکردنی ناوی وەرگێڕ و کارمەند بۆ ئەوە بێت ئەمەریکا بیەوێت هێز بباتە نێو ئێران.
وتیشی: ئەگەری ناردنی هێز لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئێران نزیک و چاوەڕوانکراوە، بەڵام ژمارە و چۆنیەتی ناردنی هێزەکە و ئەرکەکانیان هێشتا روون نییە.