ئەبوحەسەن فرێجی؛ ئەو سەرکردەیەی حـ..ـ.ـیزبـ.،.ـوڵـ.ـڵا کێیە کە لە عێراق کوژرا؟
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٣٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەبو حەسەن فرێجی، یەکێک لە سەرکردە مەیدانییە دیارەکانی کەتائیبی حـ..ـ.ـیزبـ.،.ـوڵـ.ـڵای عێراقی سەر بە حـ….ـ.ـ.ـەشـ…ـدی شەعبی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلەکەی فرێجی لەسەر ڕێگای (موسەییب - ئەسکەندەرییە) لە پارێزگای بابل و لە نزیک ناوچەی جرف سەخر، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.
ئەگەرچی تا ئێستا هیچ لایەنێک بەفەرمیی بەرپرسیارێتی خۆی لەم کردەوەیە ڕانەگەیاندووە، بەڵام پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکرێت.
ئەبو حەسەن فرێجی کێیە؟
ناوی ڕاستەقینەی (عەلی حەسەن عەبدوڵڵا فرێجی)ـیە و سەر بە هۆزی فرێجاتە لە پارێزگای میسان. وەک کەسێکی چالاکی مەیدانی ناسراوە و ئەڵقەی پەیوەندیی نێوان پلاندانانی سەربازیی و جێبەجێکردنی مەیدانی بووە.
ناوبراو لە دوای ساڵی ٢٠١٤ و لە شەڕی دژی د1عـ….ـشـ..ـدا دەرکەوت، دواتریش سەرپەرشتی چەندین ئۆپەراسیۆنی هەستیاری کردووە لە پشتێنەی بەغدا و جرف ئەلسەخر.
نەک هەر ئەمە، بەڵکو لە سوریاش چالاکیی هەبووە بۆ پشتیوانی ڕژێمی ئەسەد و بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکانی (غوتە و قوسەیر)ـدا کردووە.
لەم دواییانەشدا زیاتر ناوی پەیوەست بووە بە دۆسیەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
کەتائیبی حـ..ـ.ـیزبـ.،.ـوڵـ.ـڵا کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە. ئەم گروپە کە ژمارەی چەکدارەکانی لە نێوان ٧ بۆ ١٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، بە ڕێکخراوترین و پڕچەکترین گرووپی ناو حـ….ـ.ـەشـ.،.ـدی شەعبی دادەنرێت و پەیوەندییەکی زۆر پتەوی لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا هەیە.
جگە لەبوون و بەکارهێنانی کاتیۆشا، خاوەنی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژییشە کە چەندینجار بنکە ئەمریکییەکانیان کردووەتە ئامانج.
کوژرانی فرێجی بە گورزێکی دیکەی قورس لەو گرووپە هەژمار دەکرێت، کە گەورەتریینان کوژرانی "ئـ..ـەبـ.ـ.ـو مـ.ـ.ـەهـ.ـ.ـدی مـ.ـ.ـوهەندس"ـی سەرکردەیان بوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ـدا لەلایەن ئەمەریکاوە.