هەفتەی داهاتوو وڵاتانی عەرەبی دووچاری گرفتی گەورە دەبنەوە
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٣٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا هێرشی موشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەریان بەردەوامی هەیە،
چاوەڕوان دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو وڵاتانی عەرەبی دژە موشەک و دژە درۆنیان نەمێنێت یاخود تەواو کەمببێتەوە، ئەمەش دووچاری گرفتی گەورەیان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، وڵاتانی کەنداو دووچاری جۆرێک لە شڵەژانبوون بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەریان، ئەم شڵەژانە وایکردووە بڕیاری یەکلایی کەرەوەیان دژی ئێران پێنەدرێت.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، وڵاتانی کەنداو بۆ دەستخستنی دژە درۆن و دژە موشەک هانایان بۆ ئیتالیا بردووە، بەڵام هێشتا روون نییە ئەو وڵاتە تا هەفتەی داهاتوو بۆیان رەوانە دەکات یاخود نە.