گومان دەکرێت گوندەکان مینڕێژ بکەن؛ سوپای ئێران داوای چۆڵکردنی گوندە سنورییەکان دەکات
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٣٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمشەو سوپای پاسداران سەردانی بەشێک لە گوندە سنورییە کوردنیشینەکانی کردووە و ناوی تۆمارکردوون.
سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەگەڵ تۆمارکردنی ناوی گوندنیشینەکاندا، سوپای پاسداران ئاگاداریان کردوونەتەوە لەوەی هەرکاتێک رێنماییان دەرکرد دەبێت گوندەکان چۆڵ بکەن.
سەرچاوەکە وتی: لەناو گوندنیشینەکاندا وا بڵاو بووەتەوە، سوپا دەیەوێت گوندە سنورییەکان مینرێژ بکات.