کوژرانی دەیان خوێندکار لە ئێران؛ ئەو رووداوە خوێناوییەی هیچ لایەک بەرپرسیارێتییەکەی ناگرێتە ئەستۆ
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٤٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کوژرانی نزیکەی ١٨٠ خوێندکار لە خوێندنگایەکی شارۆچکەی “میناب” لە باشوری ئێران، بە کوشندەترین و پڕ قوربانیترین رووداوی لێکەوتەی شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریکا دادەنرێت.
بەپێی راپۆرتێکی نیۆرک تایمز، خوێندنگاکە بەهۆی هێرشێکی وردەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، لەکاتێکدا هیچ لایەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
نیۆرک تایمز کە لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە دەڵێت: بەهۆی نزیکی خوێندنگاکە لە بنکە سەربازییەکانی ئێران، گومانەکان بۆ ئەوە دەچن رووداوەکە بە هۆی هێرشی ئەمەریکاوە روویدابێت.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، وەزارەتی جەنگ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکات.