ناسنامەی ئەو سێ لیوایەی حـ..ـەشـ.،.ـد کە تۆمەتبارن بە هێرش بۆ سەر هەرێم
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٥:٠٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "العالم الجدید"ـی عێراقی، کە پشتی بە چەندین سەرچاوەی ئەمنی و سیاسی بەستووە، سێ لیوای دیاریکراوی سەر بە دەستەی حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبی لەپشت ئەو هێرشانەوەن کە کراونەتە سەر هەولێر لەدوای شەڕی ئێرانەوە.
سێ لیواکەش بریتین لە (بـ..ـابلـ.،.ـیـ.ـون)، (حـ..ـەشـ.،.ـدی شەبەک) و (سـ.ـ.ـەیـد ئـ.ـەلشـ.ـ.ـوهـ.ـ.ـەدا)، کە لێرەدا زانیاریی لەبارەی هەریەکەیانەوە دەخەینەڕوو.
لیوای بـ..ـابلـ.،.ـیـ.ـۆن (لیوای ٥٠)
لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، خۆی وەک هێزێکی مەسیحی بۆ پاراستنی مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا دەناسێنێت، بەڵام لە ڕووی ئۆرگانی و واقیعییەوە، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی سیاسی و سەربازیی بە گروپە گەورەکانی شیعەوە (وەک عـ…ـەسائـ..ـیبـ.ـی ئـ.،.ـەهـ.ـلی حـ..ـەق) هەیە.
لیواکە لەلایەن ڕەیـ…ـ.ـان کـ.،.ـلدانـ…ـییەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە لەلایەن ئەمەریکاوە سزادراوە و کۆنترۆڵی ئەمنی و کارگێڕیی ناوچەکانی دەشتی نەینەوای (وەک تلکێف و حەمدانییە) کردووە.
لە ڕووی سیاسییەوە، باڵی سیاسییەکەی (بزووتنەوەی بـ..ـابلـ.،.ـیـ.ـون) چەند کورسییەکی کۆتای مەسیحییەکانی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، هەرچەندە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی ناوەندە کەنیسەییەکانی عێراق بووەتەوە.
حـ…ـ.ـەشـ،..ـدی شەبەک (لیوای ٣٠)
لە دوای ساڵی ٢٠١٤ بە مەبەستی پاراستنی کەمینەی شەبەک دامەزراوە کە بە ڕەگەز کوردن و زۆرینەیان پەیڕەوی مەزهەبی شیعەن. کۆنترۆڵی ناوچە ستراتیژییەکانی وەک بەرتەڵڵە، باشیک و بەحزانی دەکات.
لەلایەن وەعد قەدۆوە دامەزراوە کە بەهەمان شێوە لەلایەن واشنتۆنەوە سزادراوە. بەڵام دواتر خۆی بوو بە پەرلەمانتار و سەرکردایەتی لیواکەی ڕادەستی سەباح سالم شەبەکی کرد.
ئەو ئەگەرچی خۆی وەکو پارێزەری شەبەک دەردوخات، بەڵام لە ڕاستیدا بەشێکە لەو گروپانەی سەر بە ئێرانن.
کەتائیبی سـ.ـەیـ..ـدولـ.،.ـشـ.ـوهـ.ـەدا (لیوای ١٤)
لیوایەکی چەکداریی ئایدیۆلۆژییە کە لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. سەرەتا بۆ شەڕکردن شانبەشانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا دروستبوو، دواتر بووە بەشێک لە حـ..ـەشـ.،.ـدی شـ..ـەعبی. ئەم گروپە بە ئاشکرا بڕوای بە بنەمای "ویلایەتی فەقیهـ" هەیە.
لیواکە لەلایەن (ئـ.ـ.ـەبو ئـ.ـ.ـالا وەلاـ..ـئـ.ـی) سەرۆکایەتی دەکرێت ئەویش وەکو دوو سەرکردەکەی تر، لەژێر سزاکانی ئەمەریکادایە.
سـ…ـەیـ..ـدولـ.،.ـشـ.ـوهـ.ـەدا یەکێکە لە پڕچەکترین و ڕاهێنراوترین هێزەکانی حـ..ـەشـ.،.ـد، بەتایبەت لەبواری تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکدا لێهاتوون. پەیوەندییەکی زۆر توندی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە و هەمیشە لە پێشەنگی ئەو هێزانە دێت کە بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا دەگرنە ئەستۆ.
هێزگەلێک بەناو عێراقی و بە ئەجێندا ئێرانی
ئەم ڕاپۆرتە دەریدەخات کە ئەم لیوایانە، سەرەڕای ئەوەی بە فەرمی بەشێکن لە سیستەمی بەرگریی عێراق و بودجەی دەوڵەت وەردەگرن، بەڵام ئەجێندایەکی تایبەت بە ئێران جێبەجێ دەکەن.