رێکخراوی هەنگاو: هێزە سەربازییەکانی هەنگی سنووری ئێران جلی پێشمەرگە دەپۆشن
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٥:٢٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هێزە سەربازییەکانی هەنگی سنووری و سوپا لە قەسری شیرین جلوبەرگی فەرمیی پێشمەرگە دەپۆشن و لە ناوچەکەدا هاتوچۆ دەکەن.
رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، رایگەیاند: ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی هەنگی سنووری و سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری قەسری شیرین سەر بە کرماشان، بە جلوبەرگی هاوشێوەیی جلوبەرگی پێشمەرگەی حیزبە کوردستانییەکان و بە شێوەی چەکدار، لە ناو شاردا هاتوچۆ دەکەن.
دەشڵێت: ئەم کەسانە کە کادیری هەنگی سنووری و سوپای پاسدارانن، دوای ئەوەی فەرماندەیی هەنگی سنووریی قەسری شیرین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە کرایە ئامانج، بە پۆشینی جلی کوردی و بە چەکداری لە ناو شاردا جێگیر بوون و تا ئێستا لە ترسی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ بنکەکانی خۆیان نەگەڕاونەتەوە.