پارتی هێزەکانی لە سنور کشاندەوە؛ گومان دەکرێت پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە هەبێت

٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٩:٢١ پاش نیوەڕۆ

پارتی هێزەکانی لە سنور کشاندەوە؛ گومان دەکرێت پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە هەبێت

پەنجەرە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پارتی هێزێکی زۆری رەوانەی ناوچە سنورییەکانی ئێران کرد، ئەمڕۆ سەرجەم هێزەکانی لەناوچە سنورییەکانەوە بۆ دەوروبەری هەولێر کشاندەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزێکی زۆر لە هەولێرەوە رەوانەی ناوچە سنورییەکانی ئێران کرا، بڕیاربوو هێزەکە لە ناوچە سنورییەکان جێگیر ببن و شوێنی مانەوەیان بۆ چاک بکرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: کاتژمێر 9 ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فەرمانی کشانەوە بە هێزەکان کرا و هەموو هێزەکان گەڕێنرانەوە بۆ دەوروبەری شاری هەولێر.

بەبڕوای سەرچاوەکە، کشانەوەی هێزەکان پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە هەبووە، بەوپێیەی هێزەکان بە مەبەستی جێگیربوون رەوانەی سنورەکان کرابوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو