پەنجەرە هۆکاری هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ و شنروێ بڵاو دەکاتەوە
٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٩:٢٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوێنێ پێنجشەممە، شاخی زمناکۆی نزیک شاری دەربەندیخان و شاخی شنروێی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکرا، سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیش هۆکاری بۆردومانکردنی ئەو دوو شاخە بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات.
سەرچاوە باڵا سەربازییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بورجی ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم لە شاخەکانی زمناکۆ و شنروێ جێگیرکراون، ئێران نیگەرانە لە دانانی ئەو بورجانە و پێیوایە دەتوانرێت لەنێو وڵاتەکەیەوە سیمکارتی ئاسیا و کۆڕەک بەکاربهێنرێت بەهۆی بورجەکانەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئێران نایەوێت هیچ هێڵێکی موبایل لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆی لەنێو وڵاتەکەی بەکاربهێنرێت، بۆیە ئەو بورجانەی بۆردومانکرد تا سودیان لێوەرنەگیرێت بۆ ئەوەی بەو هێڵانە لەناوچە سنورییەکان قسە بکرێت.