بزووتنەوەی بابلیۆن: هێزەکانی سەر بە پارتی بۆردومانی کردین

٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٤٠ پێش نیوەڕۆ

بزووتنەوەی بابلیۆن: هێزەکانی سەر بە پارتی بۆردومانی کردین

پەنجەرە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی بـ…ـابـ.ـ.ـلیۆن ڕایگەیاند، بارەگای لیوای (٥٠)ـی سەر بە هێزەکانیان لە دەشتی نەینەوا، لەلایەن هەندێک لە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆردومان کراوە.

 د. دورەید جەمیل، لە ڕاگەیەنراوێکدا  دەڵێت: سەرەڕای هێرشەکە، ئەوان پابەندی تەواون بە یاسا و ڕێکارە سەربازییەکان و نایانەوێت پەلکێشی ململانێی ناوخۆیی ببن.

دەشڵێت: هەروەها بڕیاری وەڵامدانەوەی سەربازی تەنها لە دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و دەستەی حـ..ـەشـ.،.ـدی شەعبیدایە، نەک هیچ لایەنێکی مەیدانی.

لە کۆتاییدا، بزووتنەوەکە دڵنیایی داوەتە خەڵکی دەشتی نەینەوا کە هێزەکانیان بۆ پاراستنی ناوچەکە لە شوێنەکانی خۆیان دەمێننەوە و ڕێگە نادەن ناوچەکانیان ببێتە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی و ئەمنی.

ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگاکانی لیوای (٥٠)ـی حـ…ـ..ـەشـ…ـدی شەعبی لە نەینەوا کە سەر بە بزوتنەوەی بــ…..ـابلیــ…ـونە، بەر هێرشێکی مووشەکی کەوت.

دوێنێ ڕۆژنامەی "العالم الجدید" بڵاویکردەوە: سێ لیوای حــ…..ـەشـ.،.ـدی شـ..ـ.ـەعبی لەپشت هێرشە درۆنی و موشەکییەکانن بۆ سەر هەرێم، کە یەکێک لەوانە لیوای بــ…ـابلـ…ـیۆنە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو