بافڵ تاڵەبانی لە دیدارێکی کەناڵی فۆکس نیوزـی ئەمەریکی:
٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٥٤ پاش نیوەڕۆ
• لە دەنگی سەرۆک ترەمپ هەستم بە سۆز و میهرەبانی کرد، پێیوتم کورد شەڕکەری زۆر مەزنن.
• کوردستان لە چەندین بەرەی جیاوازەوە کەوتووەتە ژێر هێرش و ململانێکان لە پەرەسەندندان.
• وەزیری دەرەوەی ئێران پێی وتم کە ئەم جەنگەیان نەدەویست، بەڵام بۆ ئەوان پرسێکی مان و نەمانە.
• ئێستا گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئەگەرێکی کراوە نییە، چونکە هیچ ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی بوونی نییە.
• دۆخی ئێستای ئێران لە عێراقی ٢٠٠٣ ناچێت، چونکە ئۆپۆزیسیۆن و سەرکردەیەکی ڕێزلێگیراو نییە خەڵک شوێنی بکەوێت.
• بەکارهێنانی کورد وەکو "سەرە ڕم" دژی ئێران هەڵەیە، چونکە ئێرانییەکان یەکدەخات و تورکیاش دەستێوەردان دەکات.
• هیچ هێرشێکی چەکداریی لە هەرێمەوە نەکراوەتە سەر ئێران.
• دەبێت کوردستان پردێک بێت بۆ ئاشتی، نەک ببێتە گۆڕەپانی جەنگ.
• ئێمە بە هیچ شێوەیەک هیچ توانایەکی بەرگریمان بەرامبەر درۆنەکان نییە.
• گەورەترین نیگەرانی من لەم دۆخەدا، قەیرانە مرۆییەکەیە.
• باوەڕم وایە کە بەڕێز ترەمپ لە دڵەوە ئاشتی دەوێت و تێدەگەم لە تیۆری ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە.