"سـ..ـەرایا ئـ.ـ.ـەولـ..ـیا دەم"؛ ئەو گروپە کێیە کە هێرشیکردە سەر سلێمانی؟
٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٠٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
گروپی "سـ.ـ.ـەرایـ.ـ.ـا ئـ..ـەولـ.ـ.ـیا دەم"، بەرپرسیارێتی هێرشە درۆنییەکەی ئەم بەری بەیانییە بۆ سەر کۆمەڵگەی "فەرماندەیی" لە سلێمانی ڕاگەیاند، بانگەشەی ئەوەشدەکەن هێرشەکە "لە تۆڵەی خوێنی خامنەیی"ـدا بووە.
لەم ڕاپۆرتەدا لەسەر ناسنامەی گروپەکە و کردەوەکانیان و کارەکتەرەکانی پشتیان دەوەستین.
ناسنامە و ستراتیژی گروپەکە
بەپێی ڕاپۆرتەکانی پەیمانگای واشنتۆن و دامەزراوەی کارنیگی، ئەم گروپە لە ئابی ٢٠٢٠ دەرکەوتووە و هەڵگری وتارێکی توندی دژە ئەمریکی و لایەنگری ئێرانە.
"سـ.ـ.ـەرایـ.ـ.ـا ئـ..ـەولـ.ـ.ـیا دەم" گروپێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو "بەرەیەکی وەهمی و سێبەرە" کە لەلایەن گروپە چەکدارە گەورەکانەوە دروستکراوە، تەنانەت لە لیستی گروپە سزادراوە ئەمەریکییەکانیش ناوی نییە هاوشانی گروپەکانی تر.
ئامانجی سەرەکیشیان لەم کارە، ئەنجامدانی هێرشە بەبێ ئەوەی گروپە سەرەکییەکان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە یان باجدانی سیاسی ببنەوە.
هەربۆیە ژمارەی چەکدار و شوێنی بڵاوبوونەوە و بارەگای سەرەکییشیان نازانرێت.
دیارترین هێرشەکان
سەرەڕای بەئامانجگرتنی کاروانە لۆجیستییەکانی هاوپەیمانان لە ناوەڕاستی عێراق، ئەم گروپە مەترسییەکانی گواستووەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەوانە:
هێرشێکی گەورەی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی هاوپەیمانان لەساڵی (٢٠٢١) کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمەریکی.
پەیوەندییە شاراوەکان
ئەگەرچی سەرکردایەتییان نادیارە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی هەواڵگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان سەلماندویانە کە گروپەکە سەر بە "کـ…ـ.ـ.ـەتـ..ـ.ـائیبی سـ..ـ.ـەیـ.ـدولـ..ـشــ..ـوهەدا" و "کـ..ـ.ـەتـ.،.ـائیبی حـ…ـزبـ.،.،.ـوڵڵا"ـن.
هەروەها پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ "عـ…ـ.ـەســ..ــائـ..ـ.ـیبی ئــ،.،.ـەهـ..ـلی حـ،.،.ـەق"ـیشدا هەیە و بەیاننامە و ڤیدیۆکانیان لەڕێگەی کەناڵی "سـ..ـابـ..ـرین نیوز"ـەەوە بڵاودەکەنەوە کە نزیکە لە عـ.ـ.ـەسـ..ـ.ـائیبەوە.