پزیشکیان داوای لێبوردن لە دراوسێکان دەکات و ترەمپیش هەڕەشەی مەرگی مسۆگەر دەکات

٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٢٠ پاش نیوەڕۆ

پزیشکیان داوای لێبوردن لە دراوسێکان دەکات و ترەمپیش هەڕەشەی مەرگی مسۆگەر دەکات

پەنجەرە

مەسعود پزیشکیان، پەیامێکی ئاشتبوونەوەی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە کرد و داوای لێبوردننی لێکردن بەهۆی هێرشەکانەوە، ئەم هەنگاوە دەستبەجێ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەک "خۆڕادەستکردن" و دۆڕانێکی مێژوویی وەسفی کرد.

پزیشکیان لە لێدوانەکانیدا کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە ئاشکرای کرد کە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کاتی ئێران بڕیاریداوە هیچ هێرشێک نەکاتە سەر دراوسێکان، مەگەر لەو خاکانەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران.

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی واشنتۆنیشدا بۆ خۆبەدەستەوەدان، بە پێداگیرییەوە وتی: "خەونی خۆبەدەستەوەدانمان لەگەڵ خۆیان دەبەنە گۆڕ."

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیاڵ) پاشەکشێی ئێرانی بە کۆتاییهاتنی خەونی تاران بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە ناوبرد و ڕایگەیاند؛ ئێران لە "شەڕانگێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ـەوە بووەتە "دۆڕاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". 

سەرۆکی ئەمریکا هاوکات هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەمڕۆش لێدانی زۆر توند لە ئێران دەدرێت، بە جۆرێک چەندین ناوچە و ئامانج کە پێشتر لەسەر مێز نەبوون، دەکرێنە ئامانج.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو