عێراق لە دیالەوە هێز رەوانەی ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەکات

٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٠٠ پاش نیوەڕۆ

عێراق لە دیالەوە هێز رەوانەی ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەکات

پەنجەرە 

حکومەتی عێراق هێزەکانی لیوای هەشتی پۆلیسی پاسەوانی  سنوری دیالە رەوانەی پێنجوێن و ناوچە سنورییەکانی تری هەرێم دەکات، ئەمەش بۆ رێگرتن لە پەڕینەوەی چەکدار لە هەرێمەوە بۆ ئێران.

هێزەکانی لیوای هەشتی پۆلیسی سنوری دیالە کە لەلایەن عێراقەوە رەوانەی سنورەکانی هەرێم دەکرێن، زۆرینەیان کوردن و هێزی تری عێراقی لە دیالە جیگەیان دەگرێتەوە.

رەوانەکردنی هێزی سنوری دیالە بۆ ناوچە سنورییەکانی هەرێم لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئێران داوای توندوتۆڵکردنی سنورەکانیان لە عێراق کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو