پەنجەرە زانیاری نوێ لەبارەی پەیوەندی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بارزانی و تاڵەبانی بڵاو دەکاتەوە
٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٤٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بارزانی و تاڵەبانی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ پێش ئەوەی پەیوەندی بە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە بکات، قسەی لەگەڵ مستەفا هجری سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردووە.
سەرچاوە ئاگادارەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دۆناڵد ترەمپ داوای ناردنی هێزە کوردییەکانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە مستەفا هجری کردووە، بەڵام هجری داواکارییەکەی بە قورس ناوبردووە.
سەرچاوەکە وتی: مستەفا هجری بە دۆناڵد ترەمپی وتووە، ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێم رێککەوتنی ئەمنییان هەیە، بۆیە سنورەکان داخراون و ناتوانن هێز رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ترەمپ لە وەڵامدا بە مستەفا هجری وتووە، خۆی بۆ ئەو مەبەستە قسە لەگەڵ بارزانی و تاڵەبانی دەکات، بۆیە دواتر خۆی پەیوەندی بە سەرۆکی پارتی و یەکێتییەوە کردووە.