بەردوامیی ئاڵۆزییەکانی ئێران کێشە بۆ مووچەخۆرانی عێراق درووستدەکات
٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ئێران، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات بۆ یەک دوو مانگی داهاتوو کێشە لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆراندا درووستنابێت، بەڵام ئەگەر درێژە بکێشێت ئەوا دەیبێت.
سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە: حکومەتی عێراقی بەشی ئەوە پارەی هەیە کە مووچەی یەک دوو مانگی داهاتووش خەرجبکات، بەڵام ئەگەر دۆخەکە وەکو ئێستا بەردەوام بێت و نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، ئەوا کێشەی بۆ درووست دەبێت.
پێشتریش نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراق، رایگەیاندبوو: عێراق داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی کانوونی دووەم (مانگی یەک) لە مانگی ئادار (مانگی سێ) وەردەگرێت، هەروەها داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی شوبات (مانگی دوو) لە مانگی نیسان (مانگی چوار) دەگاتە دەستی حکومەت، ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێدانی مووچەی مانگەکانی ئادار و نیسان هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر نابێت و پارەیان مسۆگەرە.