مەترسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە ئارادایە
٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق دەڵێت، مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئارادایە، بەوپێیەی ئەمەریکای پێکهاتەی ئەنجومەنەکەی بەدڵ نییە.
سەرچاوە باڵا سیاسییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هوتاف کێشانی دوێنێی پەرلەمانتارانی عێراق لەدژی ئەمەریکا هێندەی تر بەرپرسانی ئەمەریکی توڕە کردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: پێکهاتەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دڵی ئەمەریکا نییە، بەوپێیەی زۆربەی ئەندامەکانی سەر بە میلیشیا شیعەکانن.