سەرەڕای بایکۆتەکان کۆمپانیایەکی تورکی دەیان هەزار پارچە بۆمب بۆ ئیسرائیل بەرهەمدەهێنێت

٨ ئازار ٢٠٢٦ - ١٠:١٤ پاش نیوەڕۆ

سەرەڕای بایکۆتەکان کۆمپانیایەکی تورکی دەیان هەزار پارچە بۆمب بۆ ئیسرائیل بەرهەمدەهێنێت

پەنجەرە

لە گرێبەستێکی نوێی چەکدا بە بڕی ٦٦٠ ملیۆن دۆلار، ئیدارەی ترەمپ بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا، بڕیاری داوە ٢٧ هەزار پارچە بۆمب ڕادەستی ئیسرائیل بکات، بەڵام خاڵی جێی سەرنجی ئەم گرێبەستە ئەوەیە کە بۆمبەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکییەوە دروست دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ـی ئیسرائیلی، ئەو پارچە بۆمبانەی بڕیارە ڕەوانەی ئیسرائیل بکرێن، لە کارگەیەک لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەرهەمدەهێنرێن، کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی دروستکردنی چەکی تورکی بە ناوی «ڕیپکۆن - Repkon».

ئەمە یەکەم جارە لە بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئەمریکادا پەیوەندییەکی لەم شێوەیە ئاشکرا ببێت، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، بایکۆتی بازرگانی و دیپلۆماسیی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە.

ئیدارەی ئەمریکا بە پاساوی "حاڵەتی لەناکاو و مەترسییەکانی شەڕی ئێران" ئەم گرێبەستەی بەپەلە و بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس تێپەڕاندووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو