سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پەنجەرە: لە عێراق دا یاسای بودجە دەرنەکراوە و تەنها ١٠ موچە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت

١٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٥١ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پەنجەرە: لە عێراق دا یاسای بودجە دەرنەکراوە و تەنها ١٠ موچە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێدەچێت حکومەتی عێراق لە ئەمساڵدا موچەی دە مانگی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

سەرچاوەکەی ئەنجونەمەنی وەزیرانی هەرێم، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەپێی یاسای بودجەی ساڵی رابردوو یەک لەسەر دوازدەی پارەی موچە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت، بەپێی ئەمە نابێت خەرجی عێراق لە ساڵی رابردوو زیاتر بێت، ساڵی رابردوو چەند موچە نێردراوە هەر ئەوەندە دەنێردرێت.

دەشڵێت: گەر ئەمساڵ عێراق یاسای بودجەی نەبێت  ئەوا هەرێم هەرێم دە موچەی بەر دەکەوێت، کاتێک یاسای بودجە نەبوو، بەپێی یاسای  ئیدارەی مالی دە موچەکە رەوانە دەکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو