مایکڵ رۆبن بۆ پەنجەرە: سێ هەفتە لەمەوبەر لەبەغدا بووم، بینیم هاوپەیمانەکانی ئێران شوێنی نیشتەجێبوونیان دەگۆڕیی و پارەی کاشیان دەگواستەوە

١٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٥٤ پێش نیوەڕۆ

مایکڵ رۆبن بۆ پەنجەرە: سێ هەفتە لەمەوبەر لەبەغدا بووم، بینیم هاوپەیمانەکانی ئێران شوێنی نیشتەجێبوونیان دەگۆڕیی و پارەی کاشیان دەگواستەوە

پەنجەرە

مایکڵ رۆبن توێژەری دیاری ئەمەریکی دەڵێت، ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە لەسەر بنەمای فەتوای عەلی سیستانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دروستکراون، پێناچێت لەلایەن ئەمەریکاوە رووبەڕووی کێشە ببنەوە.

مایکڵ رۆبن، توێژەری ئەمەریکی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو هێزانەی حەشد کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئەوانە دووچاری گرفت و مەترسی دەبنەوە.

دەشڵێت: سێ هەفتە لەمەوبەر لە بەغدا بووم، بینیم هاوپەیمانەکانی ئێران شوێنی نیشتەجێبوونیان دەگۆڕیی و پارەی کاشیان دەگواستەوە.

بەبڕوای مایکڵ رۆبن، پێناچێت جارێکی تر ناوچە سونەکانی عێراق دووچاری گرفتی گەورە ببن، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە ژیانیان گۆڕاوە و سەرکردایەتی سونەش توانیویەتی ئاراستە و بیرکردنەوەی خەڵک بگۆڕن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو