بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان: هەموو کاڵا و شمەکێک دێتە هەرێم و هیچ کێشەیەک نییە

١٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١١ پاش نیوەڕۆ

بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان: هەموو کاڵا و شمەکێک دێتە هەرێم و هیچ کێشەیەک نییە

پەنجەرە

بەڕێوبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاشکرای دەکات لە دەروازەکەوە هەموو کاڵا و شمەکێک بەبێ کێشە و ئاستەنگ دێتە هەرێمەوە.

عەباس ئیسماعیل، بە پەنجەرەی وت: وەکو پێش هەڵگیرسانی شەڕ، بە ئاسایی هەموو کاڵا و شمەکێک لە دەروازەکەوە دێتە هەرێم.

جەختی لەوەشکردەوە: هیچ کێشە و ئاستەنگێک نەماوە و جموجۆڵی بازرگانیی بە تەواوی ئاساییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دۆخی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بەکاریگەریی شەڕ لەو وڵاتە، ناجێگیربوو و زۆرجار ڕووبەڕووی داخستن و سنووردارکردنی جووڵە دەبوونەوە.

دەروازەی پەروێزخان، دەکەوێتە سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە و لە پڕ جوڵەترین دەروازە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو