عێراق زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لە جیهاندا کەمکردووەتەوە

١١ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:١٢ پاش نیوەڕۆ

عێراق زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لە جیهاندا کەمکردووەتەوە

پەنجەرە

شارەزایەکی ئابووریی ئاشکرای دەکات بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگ و مەترسیی داخستنی گەرووی هورمز، عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردووەتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە ٢.٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

نەبیل مەرسومی، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک، ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و کوەیتیش بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە و کۆی گشتی کەمکردنەوەی ئەم چوار وڵاتە گەیشتووەتە ٦.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا؛ ئەمەش دەکاتە سێیەکی بەرهەمی ئەو وڵاتانە و ٦٪ـی تێکڕای خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بەهۆی ئەم کەمکردنەوە گەورانەوە، نرخی نەوت بۆ ماوەیەک چووە سەرووی ١٠٠ دۆلار، بەڵام لە دوێنێوە دابەزیی بۆ خوار ٩٠ دۆلار، ئەمەش بە وتەی مەرسومیی دوای ئەوە هات کە وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت (G7) داوایان لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کردووە یەدەگی ستراتیژیی نەوت بەکاربهێنن کە بڕەکەی ١.٨ ملیار بەرمیلە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و چارەسەری قەیرانی دابینکردنی وزە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو