یەکێکیان کوردە؛ وەزیری بەرگریی سوریا پێنج جێگری دەبێت

١١ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:١٢ پاش نیوەڕۆ

یەکێکیان کوردە؛ وەزیری بەرگریی سوریا پێنج جێگری دەبێت

پەنجەرە

دوای دەستبەکاربوونی “سیپان حەمۆ” وەکو یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی رۆژهەڵاتی  سوریا، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە پێنج یاریدەدەری دەبێت.

وەزیری بەرگریی سوریا بۆ هەر ناوچەیەک و یاریدەدەرێکی بۆ دانراوە، بەمجۆرە:

١-فەهیم عیسا، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی باکور 
٢-ئەحمەد عیسا شێخ، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی باشور

٣-محمد زیا، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی رۆژئاوا

٤-سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی رۆژهەڵاتی  سوریا

٥-فەزلوڵا حجی، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی ناوەڕاستی سوریا


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو