ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق و هەرێم لە سفر نزیکبووەتەوە
١١ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:١٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شارەزایەکی بواری ئابووری دەڵێت، ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سفر نزیک بووەتەوە، بەهۆی داخستنی گەروی هورمز و ترسی کۆمپانیا نەوتییەکان لە میلیشیا شیعەکان.
محەمەد حسێن، شارەزایەکی بواری ئابووری، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمپانیا نەوتییەکان لەترسی هێرشی میلیشیا شیعەکان نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرهەم ناهێنن، لەکاتێکدا گرفتی عێراق داخستنی گەروی هورمزە.
دەشڵێت: عێراق دوای دوو مانگ پارەی فرۆشتنی نەوت دەگاتە قاسەکانی، بۆیە گەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت لە مانگەکانی داهاتوودا عێراق و هەرێم دووچاری قەیرانی دارایی گەورە دەبن.