مستەفا هیجری سەردانی واشنتۆنی نەکردووە و لەگەڵ ترەمپیش گفتووگۆی نەکردووە
١٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هەرچەندە بەشێک لە میدیای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی زانیاری لەبارەی گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و مستەفا هیجری سەرۆکی حزبی دیموکرات بڵاو کردەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە هیچ گفتووگۆیەک لەنێوانیاندا رووینەداوە.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەش دەکەن، مستەفا هیجری سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تەنانەت سەردانی واشنتۆنی نەکردووە بەم نزیکانە، وەک لە بەشێک لەمیدیاکان بڵاو کرایەوە.