میدیاکان سەر سنوریان بەجێهێشت؛ حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە ناردنە ناوەوەی هێز پاشەکشەیان کرد

١٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٢ پێش نیوەڕۆ

میدیاکان سەر سنوریان بەجێهێشت؛ حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە ناردنە ناوەوەی هێز پاشەکشەیان کرد

پەنجەرە

حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانیان خستبووە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لەناوچە سنورییەکانی هەرێم، بۆ ئەوەی هێز ببەنە نێو شارە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام دواجار پاشەکشەیان لە بڕیارەکەیان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، حزبە کوردییەکان ژمارەیەک میدیایان لەگەڵ هێزەکانیان بردبووە ناوچە سنورییەکان، بۆ ئەوەی ساتەکانی چوونیان بۆ رۆژهەڵات رووماڵ بکەن.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، هاوپەیمانی سیاسی حزبە کوردییەکان دوو دڵ بووە لەبڕیاری ناردنە ناوەوەی هێز، بۆیە بڕیاری ناردنی هێزی بۆ رۆژهەڵات نەدا و بەشێک لە میدیاکان ناوچە سنورییەکانیان بەجێهێشت.

هۆکاری خۆ بەدوورگرتنی هاوپەیمانی حزبە کوردییەکان لە ناردنی هێز بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیوەندی بە نەبوونی متمانە بە ئەمەریکا و بەهێزیی ئێرانەوە لەسەر زەمین هەبوو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو