عێراق بنکەی سەربازی لە سنورەکانی هەرێم زیاد کرد و سوپای پاسدارانیش بەشەوان تەقە بە ئاراستەی سنورەکان دەکەن
١٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق دەڵێت، ژمارەی بنکەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنور زیادکراون و هێزە ئێرانییەکانیش لە شەواندا تەقە بە ئاراستەی سنورەکان دەکەن.
سەرچاوەکەی پاسەوانی سنوری عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە سنوری هەر فەوجێک چوار بنکەی پاسەوانی زیادکراوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی پێنجوێن.
دەشڵێت: هێزە ئێرانییەکان لەشەواندا بە دۆشکە تەقە بە ئاراستەی سنورەکان دەکەن.